Erbil 19°C سێشەممە 29 تشرینی دووەم 16:46

سێھه‌مین فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بیی مه‌م و زین دواخرا

کوردستان TV
100%

لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵی مه‌م و زین وه‌ك ھاوخه‌مییه‌ك بۆ خوشك و برا و ھاوخوێنانی ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستانمان، بڕیاریدا به‌ دواخستنی سێھه‌مین فێستیڤاڵی مه‌م و زین بۆ كاتێكی نادیار.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ی لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری سێھه‌مین فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بیی مه‌م و زین:

ئاگادارییه‌ك له‌ لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری سێھه‌مین فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بیی مه‌م و زین. وا بڕیار بوو ئه‌مساڵ سێھه‌مین فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بیی مه‌م و زین له‌ 8ی 10 له‌ ھه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت كه‌ فێستیڤاڵێكی ئه‌ده‌بیی و ڕۆشنبیرییه‌ و ساڵانه‌ ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی مه‌م و زین به‌ به‌شداری نووسه‌ر و ئه‌دیبانی ھه‌ر چوار لای كوردستان به‌ڕێوه‌یده‌بات و خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی مه‌م و زین ده‌به‌خشێت به‌ نووسه‌ری ھه‌ڵبژێردراوی ساڵ. به‌ھۆێ ئه‌م بارودۆخه‌ نه‌خوازراو و دڵته‌زێنه‌ی پێشھات له‌ بۆردومانكردنی خوشك و برایانی ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستانمان، كه‌ شه‌ھید و برینداربوونی چه‌ندین كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌، لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری فێستیڤاڵی مه‌م و زین وه‌ك ھاوخه‌مییه‌ك بۆ خوشك و برا و ھاوخوێنانی ڕۆژھه‌ڵاتی كوردستانمان، بڕیاریدا به‌ دواخستنی سێھه‌مین فێستیڤاڵی مه‌م و زین بۆ كاتێكی نادیار.

ھیوای سه‌لامه‌تی بۆ سه‌رجه‌م برینداره‌كان ده‌خوازین و ھیواخوازین جارێكیتر كاره‌ساتی له‌م شێوه‌یه‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌. ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی مه‌م و زین - لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری سێھه‌مین فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بیی مه‌م و زین

ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.