Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 04:39

هۆكاری كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێسی دووه‌م ئاشكرا كرا

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی كه‌ له‌لایه‌ن تۆماره‌ نیشتمانییه‌كانی سكۆتڵه‌ندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هۆكاری كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێسی دووه‌م شاژنی به‌ریتانیا له‌ ته‌مه‌نی 96 ساڵیدا ئاشكرا كراوه‌.

له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمییه‌كه‌دا هاتووه‌: شاژن ئه‌لیزابێسی دووه‌م له‌ كاتژمێر 3:10ی دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 8ی ئه‌یلوول له‌ قه‌ڵای بالمۆڕال له‌ سكۆتله‌ندا كۆچی دوایی كردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری مردنه‌كه‌شی، به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمییه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: هۆكاری مردنی شاژن ئه‌لیزابێسی دووه‌م گه‌وره‌یی ته‌مه‌نی بووه‌.

دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 8ی ئه‌یلوول كۆشكی باكینگهام به‌ فه‌رمی كۆچی دوایی شاژن ئه‌لیزابێسی دووه‌می شاژنی به‌ریتانیای ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك پێشتر ڕاگه‌یه‌نرابوو كه‌ دۆخی ته‌ندروستی شاژن تێكچووه‌.

شاژن ئه‌لیزابێسی دووه‌م زیاتر له‌ 70 ساڵ بوو له‌سه‌ر كورسی پاشایه‌تی وڵاته‌كه‌ی بوو و به‌ ته‌مه‌نترین فه‌رمانڕه‌وا داده‌نرا كه‌ زۆرترین كات له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات مابێته‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.