Erbil 18°C سێشەممە 29 تشرینی دووەم 16:55

راهێنەری بەرازیڵ رەخنە لە دیلان برۆنی ده‌گرێت بەهۆی به‌هۆی به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌به‌رامبه‌ر نەیمار

کوردستان TV
100%


ئه‌دینۆر تیتی راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل رەخنەی لە دیلان برۆنی یاریزانی هەڵبژاردەی تونس گرت بەهۆی به‌هۆی به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌به‌رامبه‌ر نەیمار داسیلیڤا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌ یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری توانی به‌ پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تونس تۆمار بكات.
 تیتی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل دوای كۆتاییهاتنی یاریه‌كه‌ رایگه‌یاند، نێیمار لە خولەکی چلودوو لەلایەن دیلان برۆنی بەرگریکاری تونسییەوە ‌توندو تیژی یاری له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدرا، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی وه‌رگرتنی كارتی سوور و ده‌ركرنی له‌یاریه‌كه‌، بۆیه‌ ئه‌م هه‌لسوكه‌وته‌ گورزێك بوو بۆ به‌رازیل تا نه‌یمار له‌یاری جامی جیهانی بێ به‌ش بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ولاته‌كه‌ی.
 له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا تیتی روونیكرده‌وه‌، زۆربەی هاندەرانی ئامادەبوو تونسیی بوون، هەندێک جار، هەوڵم دەدا شوێنی هاندەرانمان بدۆزمەوە ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی دروستكردنی كه‌شێكی گه‌رم و گور له‌نێو یاریگا و له‌ یاری دۆستانه‌ نه‌ده‌چوو.    
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.