Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 23:36

سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشی سەر بارەگای حزبەكانی رۆژهەڵات راگەیاند

کوردستان TV
100%

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویكردەوە،لە راگەیەندراوێكدا سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشی سەر بارەگای حزبەكانی رۆژهەڵات راگەیاند.
 دەشڵێت، سوپای پاسداران هێرشەكانی لە رێگەی موشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجامداوە.ئاماژەی بەوش كردووە، لە بۆردومانەكانی سوپای پاسداراندا بارەگاكانی كۆمەڵە، دیموكرات و پارتی ئازادیی كوردستان بەموشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژی كراونەتە ئامانج. لای خۆیەوە قەرارگای حەمزەی هێزی وشكانی سوپای پاسداران دەڵێت، بەیانیی ئەمڕۆ هێرشیان كردووەتە سەر بنكە و بارەگاكانی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان. 
دەشڵێت: لەو هێرشەدا سوودیان لە مووشەكی جۆری سێسەد و شەستی هێزی وشكانی سوپای پاسداران و فڕۆكەی بێفرۆكەوانی بۆمبڕێژكراو وەرگرتووە. 
سوپای پاسداران ئەو تۆمەتە دەداتە پاڵ حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كە هەوڵیانداوە "ئاژاوەگێڕی" دروستبكەن و هەربۆیە ئەوانیش وەك سوپای پاسداران دەستیان بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی كردووە و تاوەكو ئێستاش بەردەوامە. 
ماوەی پێنج رۆژە سوپای پاسدارانی ئێران زنجیرەیەك هێرشی موشەكی و ئاسمانی بۆ سەر بارەگای حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە خاكی هەرێمی كوردستان دەستیپێكردوە، كە ئێران تۆمەتباریان دەكات بەوەی لە پشت ناڕەزاییەكانی ئێرانەوەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.