Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 12:05

رێكخه‌رانی لالیگا كاتی به‌رێوه‌چوونی یاری كلاسیكۆی قۆناغی یه‌كه‌می لالیگایان ئاشكراكرد

کوردستان TV
100%


رێكخه‌رانی لالیگا كاتی به‌رێوه‌چوونی یاری كلاسیكۆی قۆناغی یه‌كه‌می لالیگایان ئاشكراكرد، له‌ گه‌ڕی نۆیه‌می خولی ئیسپانیا یاری كلاسیكۆ له‌ نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی ریاڵ مه‌دریدو بارسێلۆنا به‌رێوه‌ده‌چێت.
 له‌مباره‌یه‌وه‌ رێكخه‌رانی لالیگا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد كه‌ رۆژی شازده‌ی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو كاتژمێر پێنج و پازده‌ خوله‌ك به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ یاری چوونی قۆناغی یه‌كه‌می لالیگا له‌ خۆوه‌ ده‌گرێت.
 به‌ر له‌ به‌رێوچوونی ئه‌م یاریه‌ ‌ئێستا تیپی شاهانه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ژده‌ خاڵ له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی لالیگا دێت، له‌ به‌رامبه‌ردا بارسێلۆنا شازده‌ خاڵی هه‌یه‌و له‌ خانه‌ی دووه‌مه‌، بۆیه‌ بردنه‌وه‌ی سێ خاڵی یاریه‌كه‌ بۆ هه‌ردوو یانه‌ گرنگه‌، به‌تایبه‌ت یانه‌ی شاهانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕكابه‌ره‌ سه‌رسه‌خته‌كه‌ی به‌رز بكاته‌وه‌، بۆ ئه‌م یاریه‌ تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ له‌ تواناكانی هه‌ردوو به‌رگریكاری تیپه‌كه‌ی جولێس كۆندێ و رۆناڵد ئاراوخۆ بێ به‌ش ده‌بێت، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی شاهانه‌ به‌ ئومێدی گه‌ڕانه‌وه‌ی كەریم بنزیمای هێرشبەری فەرەنسیه‌ بۆ یاری كلاسیكۆ.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.