Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 22:15

13 کەس لە هێرشێکی چەکدارییدا بۆسەر قوتابخانەیەک لە رووسیا كوژران

کوردستان TV
100%


لە ئاکامی هێرشی چەکداری کەسێکی نەناسراودا بۆسەر قوتابخانەیەک لە شاری ئیژێڤسک سەربە کۆماری ئودمورتیا لە رووسیا، 13 کەس کوژران.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەری ناوخۆی رووسیا، کەسێکی نەناسراو هێرشی چەکداریی کردووەتە سەر قوتابخانەیەکی شاری ئیژێڤسک لە ناوچەی ئودمورتیا.

لە کاتێکدا هێزە ئەمنییەکان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون، قوتابی و مامۆستاکان لە قوتابخانەکە دوورخراونەتەوە.

ئاماژە بەوەیش کرا کە ئەنجامدەری هێرشەکە خۆی کوشتووە.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووسیاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە بەپێی ئامارە بەراییەکان لەو هێرشەدا، 13 کەس گیانیان لەدەستداوە کە بریتین لە دوو کارمەندی ئەمنیی، دوو مامۆستا و نۆ قوتابی.

لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ئەوەخراوەتەڕوو کە هێرشەکە ژمارەیەک برینداریشی لێکەوتووەتەوە و لێکۆڵینەوەش دەستی پێ کردوووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.