Erbil 3°C پێنجشەممە 09 شوبات 04:49

ئەلێکساندرۆڤای ڕووسی نازناوی پاڵەوانێتیی تێنسی سیئۆلی به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%


 له‌ركابه‌رییه‌كانی تینسی سه‌ر زه‌وی، ئیکاتێرینا ئەلێکساندرۆڤای ڕووسی براوه‌ی نازناوی پاڵەوانێتیی تێنسی سیئۆل بوو.
 له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی سیئۆلی كراوه‌ بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی له‌سه‌ر ئاستی كچان، ئیكاترینا ئه‌لیكسه‌نرۆڤای رووسی رووبه‌رووی هاوتا لاتیڤیه‌كه‌ی یه‌لینا ئۆستابیكۆ بۆوه‌، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو كچه‌ تێنسزان.
 دواجار ئیكاترینای رووسی توانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو بكات، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان حه‌وت شه‌ش، شه‌ش هیچ، به‌م ئه‌نجامه‌ ئەلێکساندرۆڤا له‌ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر و بیست و پێنج خوله‌ك سێیه‌م نازناوی له‌كاروانی وه‌رزی خۆی به‌رز كرده‌وه‌، ئیکاتێرینا له‌سالی دوو هه‌زارو بیست یه‌كه‌م نازناوی له‌شاری شه‌نژن برده‌وه‌، دواتر له‌مانگی حوزه‌یرانی رابردوو دووه‌م نازناوی له‌كاروانی وه‌رزی برده‌وه‌ كاتێ نازناوی چینی كراوه‌ی برده‌وه‌.     
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.