Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 05:43

ریاڵ مه‌درید دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر بارسێلۆنا نازناوی جامی سوپه‌ری باسكه‌ی ئیسپانیای به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


لەیاری جامی سوپەری باسكەی ئیسانیا، یاری كلاسیكۆ لەنێوان هەردوو جەمسەرەكەی ئەم وڵاتە  ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا بەرێوەچوو.
 یاریەكە بەسەركەوتنی كورانی شاهانە تەواو بوو بەئەنجامی هەشتا و نۆ خاڵ بەرامبەر بەهەشتاو سێ خال.
 بەم بردنەوەیە یانەی ریاڵ مەدرید بووە براوەی نازناوی جامی سوپەری باسكەی ئیسپانیا، بەدرێژاییی ماوەی یاریەكە ئاستی هەردوو تیپ هاوسەنگ بوو، كاتی یاسایی هەردوولا بەئەنجامی حەفتاو یەك خاڵ بەرامبەر بوون، دواجار لەكاتی زیادكراودا كورانی مەدرید باشتر دەركەوتن و توانیان یاریەكە بەئەنجامی هەشتاو نۆ خاڵ بەرامبەر بەهەشتاو سێ خاڵ بۆ بەرژەوەندی خۆیان تەواو بكەن.
 بەم بردنەوەیە یانەی ریاڵ  مەدرید چوارەمین یاری کۆتاییە باڵادەستی خۆی بەسەر بارسێلۆنا سەپاندو چوارەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا، هەروها باسكەی ریاڵ مەدرید پێنجەم نازناوی لەسەریەک و هەشتەمیش لە مێژوو بەرز كردەوە. 
 
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.