بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، چەند تیرۆریستێکی سەر بە ڕێکخراوى تیرۆریستیی داعش لە بەندیخانەى ناوەندی ڕەققە لە سووریا، کە لەژێر دەسەڵاتى هێزە کوردییەکاندایە، هەڵهاتوون. هاوکات، چەند دادوەرێک دەستگیر کراون کە لە دامەزراوەی دادوەریى لە ئەنجومەنى دادوەریی کۆمەڵایەتى ڕەققە کار دەکەن.
بە گوێرەی ئاژانسەکان، بەندیخانەى ناوەندی رەققە، هەزاران ئەندامی تیرۆریستیی سەربە ڕێکخراوى تیرۆریستیی داعش لەخۆ دەگرێت. پێشتریش سێ تیرۆریستیی داعش، لەناویشیاندا کە بەرپرسێک هەبووە، لەو بەندیخانەیە هەڵهاتوون. هەروەها، چەند جارێکیش چەکدارەکانى داعش ویستوویانە ئەو بەندیخانەیە بشکێنن و زیندانییەکانى سەربە ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەى تێدا ئازاد بکەن، بەڵام لە هەوڵەکانیاندا سەرکەوتوو نەبوونە.
سووریا.. چەند تیرۆریستێکی داعش لە بەندیخانەى ناوەندی ڕەققە ههڵهاتن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.