Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 03:00

بارسێلۆنا دوو یاریزانی سه‌ره‌كی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


یانه‌ی بارسێلۆنا دوو یاریزانی سه‌ره‌كی له‌ده‌ستداو به‌شداری له‌ یاری كلاسیكۆی مانگی داهاتوو ناكه‌ن.
 له‌مباره‌وه‌ كارگێڕی یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه‌ جولێس كۆندێی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاری یانه‌كه‌ له‌ یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نساو نه‌مسا له‌ نه‌یشن لیگ دووچاری پێكانی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆی چه‌پی هات و تا چاك بوونه‌وه‌ی پێكانی له‌ یاریگاكان داده‌بڕێ.
 هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی بلاوگڕانا هاتووه‌ كه‌ رۆناڵد ئه‌ڕاوخۆی ئۆرگوایی و به‌رگریكاری یانه‌كه‌ له‌ یاری دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و ئۆرگوای دووچاری پێكانی ماسولكه‌كانی ڕانی ڕاستی هاتووه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ یاریه‌كانی تیپه‌كه‌ دوورده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسی ئیسپانیا، ئه‌م دوو یاریزانه‌ به‌هۆی پێكانیان نزیكه‌ی یه‌ك مانگ له‌ یاریگاكان داده‌بڕێن و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نه‌توانن به‌شداری له‌ یاری كلاسیكۆی شازده‌ی مانگی داهاتووی نێوان ڕیال مه‌دریدو بارسێلۆنا بكه‌ن كه‌ له‌میانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می لالیگاو له‌ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌ مه‌درید به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.