Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 04:30

هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری میسری کۆچی دواییکرد

کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری و عه‌ره‌بی "هیشام سەلیم"بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە تەمەنی 64 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
سەرۆکی سەندیکای ئەکتەرانی میسری رایگه‌یاند:به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌ هونه‌رمه‌ند بواری شانۆ سینه‌ما و دراما "هیشام سه‌لیم" به‌هۆی نه‌خۆشی شێر په‌نجه‌ كۆچی دوایی كرد.
 
هیشام سەلیم، له‌ ساڵی 1958 له‌ شاری قاهیره‌ له‌ دایك بووه‌، وه‌كو ئەکتەرە بەژداری چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری كردووه‌ ، یه‌كه‌م كاریشی  فیلمێك بوو به‌ناوی "ئیمپراتۆر میم"، هه‌روه‌ها به‌شداری چه‌ندین كاری تری كردوه‌ وه‌كو"لەیالی ئەلحلمیە"،"ئەرابێسک" ،"ئەسکەندەرییە کەمان"،"خیانە" چه‌ندین كاری تر.
 
شایانی باسه‌ باوكیشی به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كۆچی دواییكردوه‌.
ئا- كامران
ژێده‌ر- سكای نیوز

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.