Erbil 18°C چوارشەممە 28 ئەیلوول 06:37

پڕۆژه‌ی ئاوه‌ڕۆی قورس و ریسایكلینی ئاوی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هه‌ولێر ئاشكرای كرد كه‌ بە گوژمەی 300 ملیۆن دۆلار پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی قورس و ریسایکلینکردنی ئاوی هەولێر ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ڕۆژى دووشەمی رابردوو ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر له‌گه‌ڵ جین یۆنیدا بەرێوەبەری ئۆفیسی جایکا لە عێراق و شاندی یاوەری كۆبووه‌وه‌، هه‌ردوولا گفتوگۆیان لەبارەى جێبەجێکردنى پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی قورس و ریسایکلینکردنی ئاوی هەولێر کرد کە بڕیارە ئەمساڵ وەک قۆناغی یەکەم لە چوارچێوەى قەرزى ژاپۆنى لەلایەن جایکا جێبەجێ بکرێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ پارێزگاری هەولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی دووپاتی کردەوە کە جایکا هەمیشە لە کار و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەرێمی کوردستان و هەولێرى پایتەخت ڕۆڵی بەرچا و و کارای هەبووە، ئەوەش وای کردووە کە هەردەم لەلایەن حکوومەت و جەماوەرەوە بە چاوی رێز تەماشایان بکرێ.

ئومێد خۆشناو ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی قورس و ریسایکلینکردنی ئاوی هەولێر یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی شاری ھەولێر و بە گوژمەی 300 ملیۆن دۆلار بە سێ قۆناغ تەواو دەبێت.

پارێزگاری هەولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پڕۆژەكه‌ ئه‌و ئاوەی كە لە ماڵان بەفیڕۆ دەچێت، جارێكی دیكە خاوێن دەكرێتەوە و بۆ پارك و باخچەكان بەكار دەهێندرێته‌وه‌ و ئاوەڕۆكانیش بە شێوەیەكی سەردەمییانە دروستدەكرێن و سوودێكی زۆری دەبێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: گوژمەی پرۆژەكە 300 ملیۆن دۆلارە و لەسەر قەرزی وڵاتی ژاپۆنە لەلایەن جایکا، سەرەتا یەك لەسەر ھەشتی جێبەجێ دەكرێت كە 75 كیلۆمەتر.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پڕۆژەكە بە سێ قۆناغ تەواو دەبێت و ئێستا تەنیا پارە بۆ قۆناغی یەكەم دابینكراوە و تەنیا ماوە دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت، قۆناغی دووەمیش 400 كیلۆمەتر ئاوەڕۆیە و لە رێگەی ئەم پڕۆژەیەش ژمارەیەک هەلی کار بۆ هاووڵاتییان دەڕەخسێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.