Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 12:22

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی کۆریا دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چۆ كیجۆنگ کونسولی گشتیی نوێی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریا کرد و خواستی بەرەوپێشچوونی پەیوەندی دوولایەنەی لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

کونسولی گشتیی کۆریا وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک دەربارەی کار و چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان، سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشیان لەگەڵ کونسوڵخانەی وڵاتەکەی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.