Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 07:45

لە ڕێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتی تۆپی زێڕین خەڵاتێكی دیكە زیاد دەكرێت

کوردستان TV
100%

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسی ڕایگەیاند، ئەمساڵ لە ڕێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتی تۆپی زێڕین ناسراو به‌ بالۆن دۆر، خەڵاتێكی دیكە زیاد دەكرێت.
 ئەویش خەڵاتێكی نوێیە بە ناوی سۆكرات ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی بەڕازیل كە لە ساڵی دووهەزارویازدە كۆچی دوایی كرد، خەڵاتە نوێیەكە دەدرێت بەو یاریزانەی لە زۆترین پڕۆژەی خێرخوازی و پڕۆژەكانی پەرەپێدانی كۆمەڵگا بەشداری كردووە.
 خەڵاتەكە بەناوی سۆكرات كراوە، ئەویش بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆڵی سیاسی ئەم ئەفسانەیەی تۆپی پێی بەڕازیل لە بەرەنگاربوونەوەی حوكمی دیكتاتۆری پێشووی وڵاتەكەی، واش بڕیارە ڕای ئەستێرەی پێشووی یانەی پاریس سانجێرمان و برای بچووكی سۆكرات خەڵاتەكە پێشكەش بكات، بەمەش ژمارەی خەڵاتەكانی ئەمساڵی تۆپی زێڕین بۆ حەوت خەڵات بەرزبووەوە كە بریتین لە خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان لە هەردوو ئاستی پیاوان و ئافرەتان و خەڵاتەكانی كۆپا بۆ باشترین یاریزانی لاو و لیف یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێزو جێرد مۆلێر بۆ باشترین گۆڵكارو خەڵاتی باشترین یانەو خەڵاتی سۆكرات، ڕێوڕەسمی دابەشكردنی ئەم خەڵاتانە لە حەڤدەی مانگی داهاتوو لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت .
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.