Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 16:25

ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر مووچه‌ی خانەنشینی ئاسایی و سەربازی ده‌درێت

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، دوای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی مووچەی خانەنشینی پلە باڵاکان کەم کراوەتەوە و دەشڵێ، ھەر کەسەو بەگوێرەی یاسا مووچەی بۆ دیاری دەکرێت.

حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتی خانەنشین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: چاکسازی لە مووچەی پلە باڵاکان ھەمووی تەواوبووە، ئەوەی پەیوەندی بە خانەنشینی ھەیە ھەمووی یەکلاکراوەتەوە، پێشتر ئەگەر پەرلەمانتارێک 80%ی مووچەی وەردەگرت ئێستا تەنیا 50%ی پێدەدرێت، ھەیە لەو رێژەیەش کەمتر وەردەگرێت، پلە باڵاکانی پێشتر مووچەی 80%ی وەر دەگرت ئێستا 60%ی ماوەتەوە بگرە کەمتریش ئەمانە ھەمووی تەواو بووە تەنیا کەمێکی ماوە ئەوانەی خزمەتیان نەبووە ئەوانیش پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت".

بەڕێوەبەری گشتی خانەنشین گوتیشی: ناو لانەدراون لە لیستی خانەنشین، چونکە زۆربەیان دۆسیەیان ھەبووە و خزمەتیان ھەیە، بەڵام ئەوکات داوا نەدەکرا چەند خزمەتیان ھەیە تەنیا بە فەرمانێک خانەنشین دەکران.

حازم گۆران ڕوونیکردەوە: ئەوانەی خانەنشینی ئاسایی و سەربازیش بە ھەمان شێوە پێداچوونەوە بە دۆسیەکانیان دەکرێت، ئەوانەی خزمەتیان لە شوێنێک ھەبووە دەتوانن خزمەتەکەیان بگوازنەوە بۆسەر خانەنشینی، چونکە بەگوێرەی ساڵی خزمەت خانەنشینی بۆ فەرمانبەران ھەژمار دەکرێت و بەپێی یاسا رێژەی مووچەی خانەنشینان دیاری دەکرێت.

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.