Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 11:03

دوای كردنەوەی دەرمانەكان كاتی بەسەرچوونی چەندە؟

لە جۆرێكەوە بۆ جۆرێكی تر دەگۆڕێت
کوردستان TV
100%

ئایا لە ماڵەوە دۆڵابێكی پڕ لە دەرمانت هەیە و دڵنیا نیت كە كامیان بەسەرچووە و پێویستە فڕێ بدرێت؟ ئەنجومەنی تەندروستی كەنداو لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە ماڵپەڕی “ئینستاگرام” ئەو ماوەیەی ئاشكرا كرد كە بۆ ڕەوایەتی هەر جۆرە دەرمانێك دوای كردنەوەی دیاری كراوە.
ئەنجومەنی تەندروستی كەنداو ڕوونی كردەوە كە ڕەوایەتی حەب و كەپسول لە پاكێجی ئەسڵیدا لەسەر پاكەتەكە ئاماژەی پێكراوە، بەڵام ڕەوایەتی پاكێجی ڕێكخستنی دەرمان بۆ ماوەی دوو مانگ درێژ دەبێتەوە.
كارایی شلە یان شروب6 مانگە لە بەرواری كردنەوەكەی، مەگەر كەمتر پێشنیار نەكرێت، لەكاتێكدا كارایی مەڵهەم یان كرێم لە نێوان 3 بۆ 6 مانگدایە.
ئەنجومەنی تەندروستی كەنداو پشتڕاستی كردەوە كە كارایی قەترەی چاو بۆ ماوەی یەك مانگ لە بەرواری كردنەوەكەی درێژ دەبێتەوە، لە هەمان كاتدا ئاماژەی بەوەداوە كە قەترەی گوێ و لووت/سپرا بەرواری كارایی 3 مانگە لە بەرواری كردنەوەكەی.
چۆن دەتوانرێت دەرمانەكان بە باشی هەڵبگیرێن؟..
بەرواری بەسەرچوونی دەرمانەكە بزانە
دەرمانەكە لەناو پاكەتەكەی ئەسڵی خۆیدا بهێڵەرەوە:
زۆربەی كات لەناو پاكەتێكی ئەسڵیدا لە شوێنێكی فێنك و وشكدا هەڵبگیرێت، دوور لە تیشكی خۆر. زۆر گرنگە كە ڕێنماییەكانی هەڵگرتن لە نامیلكەی دەرمانی هاوپێچدا بپشكنیت.
لە خوار پلەی گەرمی 25 پلەی سەدی:
هەندێك دەرمان پێویستە لە ساردكەرەوەدا هەڵبگیرێن (خوار 25 پلەی سەدی)، مەگەر ساردكەرەوەی پێویست لە نێوان 2 پلەی سەدی بۆ 8 پلەی سەدیدا نەبێت.
پابەند بە شوێنی هەڵگرتنی گونجاو:
هەڵگرتنی دەرمان لە كابینەی حەمام یاخود ئۆتۆمبیلدا دەبێتە هۆی بەركەوتنی پلەی گەرمی بەرز و شێداری، ئەمەش كاریگەرییان لەسەر دەبێت و لەوانەیە پێش بەرواری بەسەرچوونی دەرمانەكە تێكبچێت.
هەڵگرتنی دەرمان لەكاتی گەشتكردندا
ئەنجومەنی تەندروستی كەنداو ئامۆژگاری دەكات، لە ڕێگەی ئەكاونتی فەرمی خۆیەوە لە ماڵپەڕی "ئینستاگرام"، كە كۆپییەكی ڕەچەتەی پزیشكی لەگەڵدا بێت، بۆ ئاسانكاری بۆ بەدەستهێنانی بەدیلێك لە ئەگەری لەدەستدانی دەرمانەكان.
دڵنیابە دەرمانەكانت لە جانتایەكی نزیك لە خۆت هەڵبگرە، بۆ ئەوەی لەكاتی حاڵەتی لەناكاودا ئاسان بێت بۆ خواردن.
پێویستە دڵنیا بیت لەوەی دەرمانەكانت لەناو پاكەتەكەی ئەسڵیدا هەڵبگریت و لە بارودۆخی پلەی گەرمی پێشنیار كراودا.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.