Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 18:47

حیزبوڵڵای لوبنانی و میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە چەند پێگەیەک لە سووریا کشانەوە

کوردستان TV
100%

بە گوێرەی ڕۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"، ئەفسەرێکی باڵای سوپای ئیسرائیل جەختی کردەوە، دوای زنجیرە بۆردومانە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە دژیان، میلیشیاکانی حیزبوڵڵای لوبنانی و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە چەند پێگەیەک لە سووریا کشانەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بینی گانتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، چەند پێگەیەکی سەربازی لە سووریا کراوە بە کارگەی مووشەک و ئەو دامەزراوە سەربازییە سوورییانە بەکاردەهێنرێن بۆ دروستکردنی مووشەکی ئاراستەکراوی ورد لە بەرژەوەندیی حیزبوڵڵای لوبنانی و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکە.
ئاماژەشی پێدا، ئێران بەم دواییە دەستی کرد بە دروستکردنی کارگەی پێشکەوتوو لە یەمەن و لوبنان، لەنێوانیاندا ناوەندی تۆژینەوە زانستییەکان لە نزیک شاری مەسیاف لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کە هەڕەشەی ئەگەرییە بۆ سەر ناوچەکە و ئیسرائیل.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.