Erbil 18°C چوارشەممە 28 ئەیلوول 07:18

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر كاندیدیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ركرد

کوردستان TV
100%

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر كاندیدیان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق دا و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ پابه‌ندن به‌ هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ ئه‌م پۆسته‌.

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا تاوتوێی دۆخی سیاسی و ئه‌منی گشتی وڵات كرا. هه‌روه‌ها ستایشی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ كرا كه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی مه‌ڕاسیمی چله‌ی ئیمامی حوسێن نراوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌: پابه‌ندین به‌ تاكه‌ كاندیدمان محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق و هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش بۆ گۆڕینی ناوبراو ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌.

جه‌ختیش كرایه‌وه كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا باس له‌و ئاماده‌كارییانه‌ كراوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كان‌ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌ ده‌ستوورییه‌كانی ئه‌نجامدراوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاو ببووه‌وه‌ كه‌ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ربژێریان محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گۆڕیوه‌ بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.