Erbil 18°C چوارشەممە 28 ئەیلوول 06:34

ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كدارانی داعش له‌ مووسڵ به‌رده‌وامه‌

کوردستان TV
100%

لیوای 44ی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرای كرد كه‌ تا ئێستا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئه‌مشه‌ویان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له‌ باشووی شاری مووسڵ به‌رده‌وامی هه‌یه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌نێوان هه‌ردوولایان كوژراو و بریندار هه‌یه‌.

ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م لیوای 44ی حه‌شدی شه‌عبی و دژه‌تیرۆری نه‌ینه‌وا دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری، له‌ ناوچه‌ی جه‌زیره‌ له‌ باشووری شاری مووسڵ به‌سه‌ر ماڵێكیان داداوه‌ كه‌ چه‌ند چه‌كدارێكی داعشی تێدابووه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولا له‌ ناوچه‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

زانیارییه‌كان هه‌روه‌ها ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا 2 ئه‌ندامی حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و هه‌شتی تریش بریندارن، جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕیزی چه‌كدارانی داعشیش 7 كوژراو هه‌یه‌ كه‌ سێیانیان خۆكوژبوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.