Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 13:23

زانکۆی سۆران دەبێتە دووەمی سەر ئاستی هەرێم

کوردستان TV
100%


زانکۆی سۆران لە پێشکەوتنی بەردەوامدایە و بە گوێرەی ڕیزبەندییە متمانەپێکراوەکان بۆ زانکۆکانی جیهان، عێراق و هەرێمی کوردستان، زانکۆی سۆران پێشکەوتنی بەرچاوی بە دەست هێناوە و لە سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان لە پلەی دووەمدایە. ڕیزبەندییەکە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ و لەلایەن دامەزراوەی وێبۆمەتریسکەوە ڕاگەیندراوە کە بریتییە لە ڤێرژنی ئەپدەیتکراوەی ڕاگەیاندنی پێشووی مانگی تەمووز.

لە ئەپدەیتی ڕاگەیەندراوی ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ڕیزبەندیی زانکۆکان، دامەزراوەی وێبۆمەتریکس، ڕیزبەندیی زانکۆکانی نوێ کردەوە. ئەم ڕیزبەندییە پشتئەستوورە بە نوێتریی ئەو داتا و زانیارییانەی کە دامەزراوەکە سەبارەت بە زانکۆکانی هەرێم، عێراق و جیهان کۆی کردووەتەوە. زانکۆی سۆران توانیویەتی لە سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم لە پلەی سێیەمەوە بگوازێتەوە بۆ پلەی دووەم و پێش زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر بکەوێت. لە ڕیزبەندییەکەدا، تەنیا زانکۆی سلێمانی، کە زانکۆیەکی دێرین و فراوانە، ئەویش بە ڕێژەیەکی کەم، لە پێش زانکۆی سۆرانەوەیە. لە سەر ئاستی هەموو عێراقیش ڕیزبەندییەکە ١٢٢ زانکۆی لە خۆ گرتووە، زانکۆی دیالە یەکەم و زانکۆی سۆرانیش پازدەیەمە کە بەراورد بە ڕیزبەندیی پێشوو سێ پلە پێشکەوتووە.

ّوێبۆمەتریکس دامەزراوەیەکی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتییە کە ڕیزبەندیی بۆ زانکۆکانی جیهان دەکات و لە سەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی پلەبەندییان دەکات. زانکۆی سۆران لە ماوەی تەمەنی کەمیدا توانیویەتی پێگەیەکی بەرز و دیار لە ناو ڕیزبەندییە جیهاندییەکانی زانکۆکاندا داگیر بکات.
ئا- كامران

هاوپێچ: لینکی ڕیزبەندیی زانکۆکان، بە گوێرەی وێبۆمەتریکس:
https://www.webometrics.info/en/Asia/Iraq?fbclid=IwAR1oz2Qcaquk1hwyyLGwZADvqXKYiDckAmRMhWnZnAElpTK31Pums2hDpQU
 

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.