Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 15:50

ئەو کچەی لەلایەن هێزەکانی ئەمنیی ئێرانەوە لێی درابوو؛ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ژینا ئەمینی (مەهسا ئەمینی) تەمەن 22 ساڵ و خەڵکی سەقز کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی تاران درایە بەر لێدان و چووبووە کۆما نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە نەخۆشخانەی کەسرای شاری تاران بە هۆی قورسی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

بنەماڵەی ئەمینی لە لێدوانێکدا بۆ (ڕێکخراوی هەنگاو) هەواڵی گیانلەدەستدانی کچەکەیان پشتڕاست کردەوە.

دوێنێ پێنجشەممە کە ژینا ئەمینی لە نزیک شاڕێی حەقانی تاران لەلایەن گەشتی ئێرشاد دراوەتە بەر لێدان و دوای دەستبەسەرکران گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی ئەو شارە.

یەکێک لە نزیکەکانی خانەوادەی ئەمینی ڕایگەیاند: ژینا ئەمینی لە کاتی دەستبەسەرکران دراوەتە بەر لێدان و سەری بە سەختی بریندار بووە دوای گواستنەوە بۆ بنکە باری تەندروستی تێک دەچێت و بە ئەمبوڵانس دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی کەسرا. لە دوێنێوە لەژێر چاودێری پزیشکیدا بووە.

ڕاشیگەیاند: پزیشکەکان بە بنەماڵەی ئەمینییان ڕاگەیاندبوو ژینا تووشی جەڵتەی مێشک بووە هیوایەک بۆ باشبوونەوەی نییە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی هەنگاو، بنەماڵەی ئەمینی چوونەتە ئەو ژوورەی ژینای تێدا ڕاگیراوە و بەڵام مۆڵەتیان نەداوە وێنەی بگرن، بنەماڵەکەی ڕایانگەیاندووە جەستەی ژینا ڕەش و شین بووە و ئاسەواری لێدان بەسەر دەموچاو، لاق و جەستەیەوە دیار بووە.

ئەندامێکی بنەماڵەی ئەمینی ڕۆژی ڕابردوو ئاماژەی بەوە دابوو کە ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەمینی کردووە کە نابێت بە هیچ شێوەیەک لەمبارەیەوە لەگەڵ میدیای دەرەکی قسە بکەن.

ژینا ئەمینی منداڵی یەکەمی خێزانێکی شەش کەسییە کە ئەمساڵ بۆ زانکۆ وەرگیرابوو و بڕیاربوو کە لە زانکۆی ئورمیە درێژە بەخوێندن بدات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.