Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 14:37

تەقینەوەیەک لە حەسەکە ڕووی دا.. کوژراو و بریندار هەیە

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ تەقینەوەیەک لە کەمپی واشۆکان لە حەسەکە ڕووی دا و کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (کوردستان تیڤی): نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی 09ـی 2022 لە کەمپی واشۆکانی سنووری سەرێ کانی سەر بە پارێزگای حەسەکەی کوردستانی سووریا، ماتۆڕسکیلێک تەقیوەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەکە سێ منداڵ بوونەتە قوربانی و ژمارەیەک برینداریشی لێ کەوتووەتەوە.

جێی باسە، تاوەکو ئێستاش هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر تەقینەوەکە نەخستووەتەڕوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.