له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌مه‌ریكای كراوه بۆ تێنسی سه‌ر زه‌وی له‌سه‌ر ئاستی كچان، هه‌ردوو كچه تێنسزان ئیگا سواتیكی پۆله‌ندی خاوه‌ن پۆلینی یه‌كه‌می جیهان، ئه‌نه‌س جابری تونسی رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه، دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی به‌هێز له‌نێوان هه‌ردوو كچه تێنسزان، دواجار سواتیكی خاوه‌ن پۆلینی یه‌كه‌می جیهان توانی بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی پیشه‌گه‌ری نازناوی تێنسی ئه‌مه‌ریكای كراوه بباته‌وه، کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی شەش دوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی سواتیک کۆتاییهات.
لە کۆمەڵەی دووەم ئه‌گه‌رچی ئه‌نه‌س جابر به‌هێزه‌وه رووبه‌رووی سواتیك بۆوه، به‌ڵام دواجار ئه‌م كۆمه‌له‌یه‌ش به‌ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش به‌سوود سواتیكی پۆله‌ندی ته‌واو بوو.
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی ئیگا سواتگی پۆله‌ندی ته‌واو بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه سویاتیک بۆ یەکەمین جار لە کاروانی وەرزشی خۆیدا نازناوی جامی ئەمریکای کراوەی بەدەستهێنا.
دوای به‌كۆتاهاتنی یاریه‌كه‌ش سواتیك رایگه‌یاند ئەستەمە بە یەک ڕستە گوزارشت له‌م بردنه‌وه‌یه بكرێت، به‌ڵام زۆر شانازی بەخۆمەوە دەکەم، چونکە یارییەکی ئاسان نەبوو، دەمزانی بردنەوەیەکی سەخت دەبێت، له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و كچه تێنسزانه پۆله‌ندیه وتی دڵنیا نەبووم ئه‌و ئاسته پێشكه‌ش ده‌كه‌م به‌تایبه‌ت لە پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوەی، چونكه یاریگاکە زۆر خێرایە، بۆیه ده‌لێم بە دڵنیاییەوە چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد.
ئیگا سواتیكی پۆڵه‌ندی نازناوی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوەی له‌سه‌ر ئاستی كچان بە دەست هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.