Erbil 29°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 10:35

ریال مه‌درید به‌ 4 گۆڵ بردییه‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ یه‌كه‌می ئیسپانیا

کوردستان TV
100%

یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ گه‌ڕی پێنجه‌می خولی ئیسپانیا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی ریال مایۆركا به‌ده‌ستهێنا و گه‌ڕایه‌وه‌ پێشه‌نگی یانه‌كانی خوله‌كه‌.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یانه‌ی ریال مه‌درید له‌نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌ گه‌ڕی 5ی خولی پله‌ یه‌كی ئیسپانیا مێوانداری یانه‌ی ریال مایۆركای كرد و به‌ ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی لێ برده‌وه‌.

له‌ گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا سه‌ره‌تا یانه‌ی ریال مایۆركا له‌ ڕێگه‌ی ڤیدات مۆریكۆ له‌ خوله‌كی 35 گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، به‌ڵام به‌ر له‌ ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م ڤالڤێردی له‌ خوله‌كی 48 گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید تۆمار كرده‌وه‌.

له‌ گێمی دووه‌میشدا یانه‌ی ریال مه‌درید 3 گۆڵی تری له‌لایه‌ن ڤینیسیۆس جۆنیۆر و رۆدریگۆ و رۆدیگێر له‌ خوله‌كانی 75 و 89 و 93 تۆمار كرد.

گۆڵه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان ڤالڤێردی له‌ خوله‌كی 45 و ڤینسیۆس جۆنیۆ له‌ خوله‌كی 75 و رۆدریگۆ له‌ خوله‌كی 89 و رۆدیگێر له‌ خوله‌كی 92 هاتنه‌ تۆماركردن، تاكه‌ گۆڵی یانه‌ی ریال مایۆركاش له‌لایه‌ن ڤیدات مۆریكۆ له‌ خوله‌كی 35ی گێمی یه‌كه‌م تۆماركرا.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ یانه‌ی ریال مه‌درید ژماره‌ی خاڵه‌كانی بۆ 15 به‌رز كرده‌وه‌ و ریزبه‌ندی یه‌كه‌می یانه‌كانی له‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ڕكابه‌ری وه‌رگرته‌وه‌ كه‌ 13 خاڵی هه‌یه‌، یانه‌ی ریال مایۆركاش به‌ 5 خاڵ له‌ ریزبه‌ندی 13ی یانه‌كان مایه‌وه‌.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.