Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 07:30

لە ئاكامی پێكدادانی چوار میترۆپاس 99 كەس لە ئیستانبوڵ بریندار بوون

کوردستان TV
100%

داواكاری گشتیی كۆماریی كوچوكچەكمەجە لێكۆڵینەوەی لەو رووداوەی هاتوچۆ دەست پێكرد كە لە ناوچەی ئاڤجیڵار لە ئیستانبوڵ روویدا و بووە هۆی برینداربوونی 99 كەس.
دوێنێ ئێوارە لە وێستگەی میترۆپاس لە ناوچەی ئاڤجیڵاری شاری ئیستانبوڵ، دوو میترۆپاس بە هۆكارێكی نادیار پێكیاندادا. دوو میترۆپاسی دیكە كە لە دواوە دەهاتن، خۆیان بەو دوو میترۆپاسەدا كێشا كە بەریەككەوتبوون. لە رووداوەكەدا 99 كەس برینداربوون. دوای ئاگاداركردنەوەیان لە رووداوەكە، ژمارەیەكی زۆر لە تیمی تەندروستی و ئاگركوژێنەوە و پۆلیس رەوانەی شوێنەكە كران.
تیمەكان ئەو سەرنشینە بریندارانەیان رزگاركرد كە لەناو میترۆپاسەكاندا گیریان خواردبوو. هەر لە شوێنی رووداوەكە لەلایەن تیمەكانی تەندروستییەوە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بریندارەكان ئەنجام درا. دواتر بریندارەكان بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەكانی شارەكە.
لەوبارەیەوە داواكاری گشتیی كۆماریی كوچوكچەكمەجە لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دەست پێكرد كە تێیدا چوار میترۆپاس پێكیاندادا و بووە هۆی برینداربوونی 99 كەس.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.