پێنجشەم پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە بەشداری نوێنەری پێکھاتە ئایینیەکان پێشوازی کرد لە خاتوو (باربارا لیف) یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكى یاوهری كرد، دواتریش بهیهكهوه سهردانی مزگهوتێكی شاری ههولێریان كرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان لەبارەی وتار و ڕۆڵی میانرەوی مامۆستایانی ئایینی ھەرێمی کوردستان کرد، ھەروەھا باسیان له کولتووری پێکەوەژیانی خەڵکی کوردستان و بەرنامەکانی حکوومەتی کوردستان بۆئەم مەبەستە كرد.
لە دیدارەکەدا ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی مزگەوت و شوێنە ئاینییەکانی تر لە وتاری میانرەوی پەرەپێدانی گیانی پێکەوەیی بە بەرزی بینرا، دواتر رووناکی خرایە سهر ڕۆڵی پیاوانی ئایینی مەسیحی و ئێزیدی و ئایینەکانی تر و ھەروەھا پێشوازی لەو پێکھاتانەی کە لە کوردستان دەژین كرا.
دواتر بهیهكهوه سەردانی مزگەوتی جەلیل خەیاتیان کرد و بەشەکانی مزگەوتەکەیان بەسەر کردەوە، یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا خۆشحاڵی خۆی بە بینینی ئەم تابلۆ رەنگینەی پێکەوەژیان دەربری کە لە ھەرێمی کوردستان ھەیە و جەختی لە پشتیوانیکردنی وڵاتی ئەمەریکا بۆ ھەرێمی کوردستان کردەوە و سوپاسی ھەموو خەڵکی کوردستان و پیاوانی ئایینی کرد .
دواتر پەرتووکی پێکەوەژیان کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینیەوە ئامادەکراوە، لەلایەن وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە پێشکەشی یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.