Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:31

ئه‌و ئافره‌ته‌ی بۆ خۆ رزگاركردن له‌ ده‌ستدرێژی له‌ په‌نجه‌ره‌ خۆی هه‌ڵدابووه‌ خواره‌وه‌.. گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه‌ چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له‌ په‌نجه‌ره‌ی ماڵێكی هاوسێیان له‌ ترسی ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ری خۆی هه‌ڵدابووه‌ خواره‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

شلێر ڕه‌سوولی ته‌مه‌ن 36 ساڵ، پێنج ڕۆژ پێش ئێستا بۆ یارمه‌تیدانی ئافره‌تێكی دووگیانی چووبووه‌ ماڵێكی هاوسێیان، به‌ڵام پیاوی ماڵه‌كه‌ هه‌وڵی ده‌ستدرێژی دابوو، شلێریش بۆ ڕزگاركردن خۆی له‌ په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌دا هه‌ڵدابووه‌ خواره‌وه‌.

شلێر كه‌ خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و دایكی دوو منداڵه‌، ماوه‌یه‌كیشه‌ پیاوه‌كه‌ی بۆ كاركردن هاتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ پێنجشه‌م له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

میدیاكانی شاری مه‌ریوان به‌مشێوه‌یه‌ باسیان له‌ ڕووداوه‌كه‌ كردبوو:‌ پێنج ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستا پیاوێكی هاوسێی شلێر ده‌چێته‌ ماڵیان و داوای لێ ده‌كات بێته‌ ماڵه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری هاوسه‌ره‌ دووگیانه‌كه‌ی بكات، كاتێكیش شلێر ده‌گاته‌‌ ماڵه‌كه‌ پیاوه‌كه‌ ڕاسته‌وخۆ هه‌وڵی‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ری ده‌دات، شلێری ته‌مه‌ن 36 ساڵانیش بۆ ڕزگاركردن‌ خۆی له‌ په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌ فڕێ ده‌داته‌ خواره‌وه‌ و له‌و ڕۆژه‌وه‌ تا پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شلێر له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكی مابووه‌وه‌.

هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاری مه‌ریوان ڕایانگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌و پیاوه‌یان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ هه‌وڵی ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر شلێری داوه‌، ده‌ریش كه‌وتووه‌ كه‌ پێشتر پێشینه‌ی تاوانی هه‌بووه‌ و چه‌ند جارێكیش ده‌ستگیركراوه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.