راگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە كە 13ی بەنزینخانەی دیكە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادران.
دەقی راگەیەنراوەكەی پارێزگای هەولێر ....
لەم هەفتەیەدا لەكۆی پشكنینی (55) وێستگە، لەلایەن لیژنەی پشكنین و چاودێریكردنی بەنزینخانەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر، (13) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەری بەهۆی دەستكاریكردنی كوالیتی بەنزین و خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان سزادراون و ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەكانیان گیراوەتەبەر. لەسەرەتای مانگی (6)ی ئەمساڵ تاكو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.9.8، كۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی كە سزادراون (255) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (4) بەنزینخانەی تر بەهۆی زیاتر لەجارێك سەرپێچی و دەستكاریكردنی كوالیتیی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەكانیان بڵاو دەكەینەوە.
ناوی بەنزینخانەكان:-
یەكەم/ وێستگەی شاهان
دووەم/ وێستگەی كوردستان
سێیەم/ وێستگەی گارە
چوارەم/ وێستگەی هەمان
لەئێستادا بەرهەمی بەنزینی جۆری 800 دیناری نۆرماڵ بە كوالێتییەكی باش لەبەنزینخانەكاندا دەست دەكەوێت و لیژنەكانی بەدواداچوون و چاودێرییكردنی بەنزینخانەكانیش هەوڵەكانیان چڕتركردۆتەوە بە مەبەستی كۆنترۆڵكردن و پاراستنی خەسڵەت و كوالێتیی بەنزین، دڵنییای هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شارەكەمان دەكەینەوە، لیژنەی پشكنین و چاودێریكردنی بەنزینخانەكان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێكاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر كەس و خاوەن بەنزینخانانەیەك كە بەنزینی خراپ بفرۆشێتە هاوڵاتییان و دەستكاری كوالێتی بەنزین بكات، داواش لەهاووڵاتیان دەكەین هاوكارمان بن و لەكاتی تێبینیكردنی هەر جۆرە سەرپێچیەك، لەزووترین كات ئاگاداری قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر بكەنەوە.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2022.9.8
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.