Erbil 18°C چوارشەممە 28 ئەیلوول 06:01

هێشتا ئاگرەكەی دارستانی مێرسین كۆنترۆڵ نەكراوە

کوردستان TV
100%

لە زەوی و ئاسمانەوە، هەوڵەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەی دارستانی قەزای گوڵنار كە بەرەبەیانی دوێنێ دەستی پێ كردبوو و بەهۆی كاریگەریی باوە بەرەو گەڕەكی خرمانلی شارۆچكەی سیلیفكە تەشەنەی سەندبوو، بەردەوامن.
بەهۆی ئاگرەكەوە كە بە شوێنە جیاوازەكانی گەڕەكەكەدا بڵاوبووەتەوە، وێستگەیەكی سووتەمەنی، شوێنێكی پشوودان و بەشێك لە خانووەكان لە گەڕەكەكە چۆڵكران.
بە درێژایی شەو، تیمەكانی ئاگركوژێنەوە بە پاڵپشتی سێ هێلیكۆپتەری ئاگركوژێنەوە، هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەیان دا.
ئاگرەكە كە بۆ خاڵە جیاجیاكانی گەڕەكی یەشیلۆڤاجك بڵاوبووەتەوە لە كاتژمێرەكانی بەیانییەوە لە زەوی و ئاسمانەوە، هەوڵی دامركاندنەوەی دەدرێت.
لەسەر رێگەی وشكانی D-400ی مێرسین-ئانتاڵیاشدا كە بەهۆی ئاگرەكەوە بە رووی هاتوچۆدا داخراوە، گرتنەبەری رێوشوێنەكان بەردەوامن.
بەهۆكارێك كە هێشتا دیار نییە، دوێنێ ئاگر لە دارستانی ناوچەی بویوكئەجەلی كەوتووبووەوە، جگە لە مێرسین تیمەكانی ئاگركوژێنەوەی سەربە ئادانا، ئانتاڵیا و قۆنیا، هەروەها فڕۆكە و هێلیكۆپتەر پاڵپشتی هەوڵەكانیان كرد بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە لە ناوچەكەدا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.