Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 19:44

ئه‌نیس جابر گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا

کوردستان TV
100%


له‌ پاڵه‌وانێتی تێنسی ئه‌مه‌ریكاو له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی چواره‌می ئاستی خانماندا، ئه‌نیس جابری تونسی و پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ڤێرۆنیكا كودێرمێتۆڤای ڕوسی و پۆلێنكراوی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
 یارییه‌كه‌ دوو كاتژمێرو سیی و دوو خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت شه‌ش، شه‌ش چوار بوو، له‌ قۆناغی داهاتوودا، ئه‌نیس جابر ڕووبه‌ڕووی ئایلا تۆملیانۆڤیچی ئوستڕالی و پۆلێنكراوی چل و شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش له‌ قۆناغی چواره‌مدا، به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر لودمیلا سامسۆنۆڤای ڕوسی و پۆلێنكراوی سیی و پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو بلیتێكی قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش حه‌وت شه‌ش، شه‌ش یه‌ك بوو.
 


                                                          
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.