له پاڵه‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی ئه‌مریكا و له ڕكابه‌ریه‌كانی ئاستی پیاواندا ، ڕافایل نادالی ئیسپانی پۆلێنكراوی سێیه‌م ماڵئاوایی له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه كرد و دووچاری دۆڕاندن هات له به‌رامبه‌ر فرانسیس تیافۆی ئه‌مریكی پۆلێنكراوی بیست و شه‌شه‌م .
تیافۆ یارییەکەی بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە یەک کۆمەڵە یەکلایی کردەوە و خۆی گه‌یانده قۆناغی چاره‌گی كۆتایی .
یاریه‌كه سێ كاتژمێر و سی و چوار خوله‌كی خایاند و ، ئه‌نجامی گێمه‌كان شه‌ش چوار، شه‌ش چوار،شه‌ش چوار ، شه‌ش سێ بوو، تیافۆ بۆ یه‌كه‌م جاره له ژیانی پیشه‌گه‌ری خۆیدا سه‌ركه‌وتن له به‌رامبه‌ر نادال تۆمار ده‌كات و ده‌گاته ئه‌م قۆناغه ،له یاری داهاتوو تیافۆ ڕووبه‌ڕووی ئاندری ڕوبلێڤی ڕووسی ده‌بێته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.