Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 20:21

هەڵدانی مووشەکەکەی ناسا بۆ سەر مانگ جارێکی دیکە دوادەخرێت

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە 03ـی 09ـی 2022  ناسا مووشەکە زەبەلاحە نوێیەکەی بەرەو مانگ هەڵدا، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی چاوەڕوان دەکرێت دوابخرێت.

بڕیارە مووشەکەکە کاتژمێر 14:17 خولەک بە کاتی ویلایەتی فلۆریدا (09:17 خولەکی ئەمشەو بە کاتی هەرێمی کوردستان) هەڵبدرێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت دوابکەوێت.

دواکەوتنی مووشەکەکە بەهۆی دۆزینەوەی دزەکردنێکی گازی هایدرۆجینە لە ژێرەوەی مووشەکەکە.

بڕیاربوو مووشەکەکە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو هەڵدرێت، بەڵام لە کۆتا خولەکدا بەهۆی کێشەی تەکنیکی و ساردبوونەوەی بزوێنەرەکان هەڵوەشایەوە.

ئەگەر هەر ئاستەنگێک ئەمڕۆ شەممە ڕێگری لە هەڵدانی مووشەکەکە بکات، ڕەنگە وادەیەکی دیکە بۆ هەڵدانی مووشەکەکە دیاری بکرێتەوە، کە لەوانەیە ڕۆژی دووشەممە یان سێشەممەی داهاتوو بێت.

دوای گەشتەکەی ئەپۆڵۆ لە ساڵی 1969، دوای 50 ساڵ، دەبێتە یەکەم گەشتی ناسا بۆ سەر مانگ.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.