ڕافائێل نادالی ئیسپانی و پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان گه‌یشته قۆناغی سێیه‌می پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان كه دوایین پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه، له قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، نادال به سێ كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له فابیۆ فۆنینی ئیتاڵی و پۆلێنكراوی شه‌سته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
یاریه‌كه دوو كاتژمێر‌و چلوسێ خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان، دوو شه‌ش، شه‌ش چوار، شه‌ش دوو، شه‌ش یه‌ك بوو، له قۆناغی داهاتوودا، نادال ڕووبه‌ڕووی ڕیتچاردی گاسكێی فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی نهوهدویهكهمی ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه.
له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی، فرانسیس تیافۆی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی بیستوشه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر جایسۆن كوبلێری ئوستڕالی و پۆلێنكراوی سهدونۆیهمی ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی سێیه‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش حه‌وت شه‌ش، حه‌وت پێنج، حه‌وت شه‌ش بوو، له قۆناغی سێیه‌مدا، تیافۆی یاری له‌گه‌ڵ دیێگۆ شوارتزمانی ئه‌رژه‌نتینی و پۆلێنكراوی شازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌كات.
هه‌ر له پاڵه‌وانێتی تێنسی ئهمهریكاو له ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی دووه‌می ئاستی خانماندا، ئارینا سابالێنكای بیلاڕوسی و پۆلێنكراوی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له كایا كانێپی ئیستۆنی و پۆلێنكراوی سیی و چواره‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی سێیه‌م.
سه‌ره‌تا كانێپی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به شه‌ش دوو به سوودی خۆی ته‌واوكرد، پاشان سابالێنكا ئه‌م دواكه‌وتنه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕی و دوو كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ریه‌كی به ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش، شه‌ش چوار برده‌وه‌و بلیتێكی قۆناغی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناو له‌م قۆناغه‌ش ڕووبه‌ڕووی كلارا بوورێلی فه‌ڕه‌نسی ده‌بێته‌وه، له یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی دووه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی و هه‌ر له ئاستی خانماندا، شینوین شینگی چینی و پۆلێنكراوی سیی و نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ناستازیا پۆتاپۆڤای ڕوسی و پۆلێنكراوی پهنجاودووهمی ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی سێیه‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش حه‌وت شه‌ش، حه‌وت شه‌ش بوو، له قۆناغی داهاتوودا، كچه تێنسزانه چینیه‌كه یاری له‌گه‌ڵ جولی نیمێری ئه‌ڵمانی ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.