Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 14:46

دوو پەیامی سەرەخۆشی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی عەبدولڕەحمان مەحمود ئاغای حەوێزی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی عەبدولڕەحمان مەحمود ئاغای حەوێزی،
بەدڵگرانییەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو ( فەهیمە سەدرەدین قازی زادە ) هاوژینی خوالێخۆشبوو ( عەبدولڕەحمان مەحمود ئاغای حەوێزی ) كەسایەتی دیاری كۆمەڵایەتی و نیشتیمانپەروەری شاری كۆیەمان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەیان بەتایبەتی كوڕانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو ( فەهیمە ) بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
إنا لله وإنا اليه راجعون 
بارەگای بارزانی
٣١ـی ئابی ٢٠٢٢
……….......................
پەیامی سەرەخۆشیی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی حاجی حوسێن محەمەد عەلی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی حاجی حوسێن محەمەد عەلی،
بەدڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیار و نیشتیمانپەروەر كاك ( حاجی حوسێن محەمەد عەلی )مان پێگەیشت.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، هاوبەشی خەمی هەموو لایەكین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو ( حاجی حوسێن ) بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و خزمانتان ببەخشێت.
إنا لله وإنا اليه راجعون 
بارەگای بارزانی
٣١ـی ئابی ٢٠٢٢

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.