Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:50

ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی تێنسی ئه‌مه‌ریكا بۆ پیاوان و خانمان ده‌ستی پێكرد

کوردستان TV
100%


 
ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی ده‌ستی پێكرد كه‌ دوایین پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه‌و یاریه‌كانی له‌ شاری نیویۆرك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 له‌ قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له‌ ئاستی پیاواندا، دانیێل مێدڤێدێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان و خاوه‌نی نازناوی پارساڵی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ستێفان كۆزلۆڤی ئه‌مه‌ریكی برده‌وه‌و گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌م، یاریه‌كه‌ دوو كاتژمێرو یه‌ك خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش دوو، شه‌ش چوار، شه‌ش سفر بوو.
 له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می هه‌مان پاڵه‌وانێتی و هه‌ر له‌ ئاستی پیاواندا، ئاندی مورای تێنسزانی به‌ناوبانگی بریتانی به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر فرانسیسكۆ سێروندۆلۆی ئه‌رژه‌نتینی تۆماركردو خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی دووه‌م.
 ئه‌م یاریه‌ش دوو كاتژمێرو چلویه‌ك خوله‌ك به‌رده‌وام بوو و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت پێنج، شه‌ش سێ، شه‌ش سێ بوو.
 هه‌ر له‌ هه‌مان پاڵه‌وانێتی و له‌ قۆناغی یه‌كه‌می ئاستی خانماندا، ماریا ساكاری یۆنانی و پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ تاتیانا ماریای ئه‌ڵمانی و پۆلێنكراوی هه‌شتاوپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی دووه‌م، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش چوار، سێ شه‌ش، شه‌ش سفر بوو.
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.