Erbil 15°C چوارشەممە 29 ئایار 12:32

دوو كەشتی جەنگی ئەمریكا بە گەرووی تایوان تێدەپەڕن

کوردستان TV
100%

سێ بەرپرسی ئەمریكی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، دوو كەشتی جەنگی ئەمریكی گەرووی تایوانيان بەزاند، ئەمەش یەكەم ئۆپەراسیۆنی لەو جۆرەیە دوای ئەوەی گرژییەكان لەگەڵ چین بەهۆی سەردانەكەی نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بۆ تایوان پەرەی سەندووە.
ئەو بەرپرسانە كە نەیویست ناویان ئاشكرا بكرێت، ئاماژەیان بەوە كردووە كە كەشتییە كروزەرەكانی هێزی دەریایی ئەمریكا چانسڵۆرسڤیل و ئەنتیتام پرۆسەی ترانزێت بەڕێوەدەبەن، كە تا ئێستاش بەردەوامە.
لەم ساڵانەی دواییدا كەشتییە جەنگییەكانی ئەمریكا و هەندێكجاریش هاوپەیمانەكانی وەك بەریتانیا و كەنەدا، بە شێوەیەكی ڕۆتینی بەناو گەروویەكەدا ڕۆیشتوون، ئەو هەنگاوانەش پەكینی توڕە كردووە.
چین كە تایوان وەك پارێزگایەك دەزانێت، دوای سەردانەكەی پێلۆسی لە سەرەتای مانگی ئابدا دەستی بە مانۆڕی سەربازی كرد لە نزیك دوورگەكە.
ئەم گەشتەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، پەكینی توڕە كرد، كە ئەو گەشتەی بە هەوڵێكی ئەمریكی بۆ دەستوەردان لە كاروباری ناوخۆی چین زانی.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.