بەر لە بەشداریكردنی لە ڕكابەریەكانی پاڵەوانێتی كراوەی ئەمەریكا لە یاری تێنسی سەرزەوی، ڕافائێل نادال تێنسزانی بەناوبانگی ئیسپانی و پۆلێنكراوی سێیەمی ڕیزبەندی تێنسزانانی جیهان لەگەڵ كۆمەڵێ منداڵی شاری نیویۆرك بەشداری لە چەند چالاكیەكی نمایشی كرد.
چالاكیەكان بە سپۆنسەری ستاندار بانك وێستیار سازكرابوو كە تیایدا نادال بۆ ماوەی یەك كاتژمێر یاری تێنسی لەگەڵ چەند منداڵێك لە تەمەنی جیا ئەنجامدا، ئەویش بۆ هاوكاریكردنیان لە بەرزكردنەوەی ئاست و تواناكانیان و پەرەپێدانی بەهرەی وەرزشیان لە یاریگادا، نادالی تەمەن سیی و شەش ساڵ لە كاروانی پیشەگەری خۆیدا چوار جار نازناوی پاڵەوانێتی كراوەی ئەمەریكای بەدەستهێناوەو ئەمساڵیش هەوڵ دەدات بە بردنەوەی پێنجەمین نازناوی پاڵەوانێتیەكە جارێكی دیكە بگەڕێتەوە پێشەنگی ڕیزبەندی پۆلینی جیهان.
ململانێكانی پاڵەوانێتی كراوەی ئەمەریكا لە بیست و نۆی ئەم مانگە دەستپێدەكات و تا یازدەی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت، لە یەكەم یاری خۆی لە پاڵەوانێتیەكەدا، نادال ڕووبەڕووی ڕینكی هیكاتای ئوستڕالی دەبێتەوە.
نادال لەگەڵ ژمارهیهك منداڵی شاری نیویۆرك بەشداری لە چەند چالاكیەكی نمایشی كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.