Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 03:24

پاڵه‌وانێتیه‌تی تێنسی یانه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%

له‌ژێرچاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تێنسی كوردستان، پاڵه‌وانێیه‌تی تێنسی یانه‌كانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.

پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی كوڕان له‌ رۆژی 28 ى 8 ى 2022 ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو 3 ى 9 ى 2022 به‌رده‌وام ده‌بێت.

ته‌مه‌نه‌كانی 8 ساڵی تاوه‌كو 18 ساڵی به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ن.

بەرێوەچونی پاڵەوانێتییەکەی یەکێتی ناوه‌ندی تێنسی کوردستان لەمیانی بەرێوەچوونی ئەو چاڵاکییە وەرزشیانەیە کە لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان خەرجی دارایی بۆ دابین کردون بەپاڵپشتی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.