Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 02:58

ئەمریكا دوو فڕۆكەی بۆمب هاوێژی جۆری B-2ی ناردە سەر زەریای هێمن 

فرۆكەكان توانای هەڵگرتنی چەكی ئەتۆمییان هەیە
کوردستان TV
100%

دوو فڕۆكەی بۆمب هاوێژی جۆری B-2 بەسەر زەریای هێمن فڕین، لەگەڵ چوار فڕۆكەی جەنگی F-A-18، هەروەها فڕۆكەیەكی سیخوڕی A-7Aی ئوسترالی.
لەوبارەیەوەهێزی ئاسمانی ئەمریكا رایگەیاندووە كە ئەو گەشتە وەك بەشێك لە ئەركێكی مەشقی دوو قۆڵی لەگەڵ ئوسترالیا دێت، كە ڕێگە بە هەردوولا دەدات وەڵامی هەر قەیرانێكی ئەگەری بدەنەوە.
فڕۆكە بۆمبڕێژكەرەكان كە هەندێكیان توانای هەڵگرتنی چەكی ئەتۆمی ئەمریكییان هەیە، بەسەر زەریای هێمندا فڕین، ئەمەش وەك نیشاندانی هێزێك كە لەگەڵ زیادبوونی گرژی لەگەڵ چیندا دێت، كە دەیەوێت كاریگەریی خۆی بۆ ئەم ناوچەیە درێژ بكاتەوە.
بۆ پشتگیری لە نمایشكردنی هێز، فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئەمریكا لە ناوچەی زەریای هێمن كە بنكەكەی لە هاواییە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی ئەو مانۆڕە سەربازییانەی بڵاوكردەوە.
جێگای ئاماژەیە فڕۆكەی بۆمب هاوێژی جۆری B-2 یەكێكە لە مەترسیدارترین فڕۆكەكانی سوپای ئەمەریكا كە بەهای یەك ملیار و 900 ملیۆن دۆلارە و ڕادار ناتوانێت دەستنیشانی بكات.
ڕاپۆرتەكان و وێنە مانگە دەستكردەكانیش لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا چاودێری جێگیربوونی ژمارەیەكی زۆر لەم بۆمب هاوێژە ترسناكەیان لە ئوسترالیا كردووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.