یەكێك لە باشترین فڕۆكەوانەكانی ئۆكرانیا لە شەڕێكدا لەگەڵ هێزەكانی ڕووسیا كوژرا.
دوای ئەوەی چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ، لەلایەن ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا بەهۆی ئازایەتییەكەی لە جەنگەكەدا خەڵاتی "فەرمانی بوێری چینی سێیەم" وەك ڕێزلێنانێك بۆ بوێری و پیشەییبوونی لە شەڕی ئێستادا كە لە 24ی شوباتەوە سەریهەڵداوە،بەخشرایە فڕۆكەوان ئەنتۆن لیستۆپاد، لە شەڕێكدا لەگەڵ هێزەكانی ڕووسیا كوژرا.
بەپێی رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی، فڕۆكەوانەكە لە لیوای 204ی تاكتیكی بەخاك سپێردراوە، لەگەڵ هاوكارێكی دیكە كە لەگەڵیدا لە گوندێكی نزیك شاری ئیڤانۆ فرانكیڤسك لە رۆژئاوای ئۆكرانیا كوژراوە.
تا ئێستا روون نییە كەی و چۆن ئەو فڕۆكەوانە ئۆكراینییە كوژراوە، بەڵام مردنەكەی لەلایەن چەند تەرمێكەوە پشتڕاستكراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە ئەنتۆن لیستۆپاد لە ساڵی 2019دا نازناوی باشترین فڕۆكەوان-ی لە هێزی ئاسمانی ئۆكرانیا پێبەخشراوە.
یەكێك لە باشترین فڕۆكەوانەكانی ئۆكرانیا كوژرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.