Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 12:47

توێژینەوەیەكی نوێ باشترین دۆخ بۆ خواردنی دەرمان ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەكی نوێ كە لەلایەن ماڵپەڕی "Sense Alert" بڵاوكراوەتەوە، دەریخستووە كە كاتێك نەخۆش حەبێك دەخوات، دەست دەكات بە گەشتێكی دوور و ئاڵۆز بۆ گەدە و لە ڕێگەی ڕیخۆڵە پێچاوپێچەكانەوە بۆ ناو خوێن.بەمەش ڕەنگە هەڵمژینی حەبەكان تێكبچێت، بەجۆرێك كە ڕەنگە گەدە كاتژمێرێكی زیاتری پێبچێت تا دەرمانە زارەكییەكان بتوێنەوە، ئەمەش بەپێی دۆخی نەخۆشەكە دەبێت.
توێژینەوە نوێیەكە لەلایەن توێژەرانی زانكۆی جۆنز هۆپكینزەوە ئەنجامدراوەو هاوشێوەیان كردووە كە چۆن حەب لە گەدەی مرۆڤدا دەتوێنەوە و بە ڕیخۆڵەدا تێدەپەڕن.
بەمەش بۆیان دەركەوتووە كە باشترین دۆخ بۆ خێراترین هەڵمژین حەبەكان، دانیشتنێكی ڕاست نییە، بەڵكو پاڵكەوتنە لەسەر لای ڕاست.
لەوبارەیەوە ڕەجات میتال، زانای كۆمپیوتەر كە لە قوتابخانەی پزیشكی جۆنز هۆپكینز لە داینامیكی شلە دەكۆڵێتەوە، دەڵێت: زۆر سەرمان سوڕما لەوەی كە جێگیركردنی شوێن كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر ڕێژەی توانەوەی حەبەكان هەبووە.
دەرمانی زارەكی لە ڕێگەی ڕیخۆڵەكانەوە هەڵدەمژرێت بۆ ناو خوێن، پرۆسەكە خاوترە ، بەڵام گونجاوترە لە دەرزی لێدان. بۆ ئەوەی بگاتە ئەوێ، سەرەتا دەبێت دەرمانەكان بە گەدەدا تێپەڕن و "ڤاڵڤێك هەیە كە لە كاتی هەرسكردندا دەكرێتەوە و دادەخرێت.
پاڵكەوتن لەسەر لای چەپ یان پشت بەستن پێی پرۆسەی توانەوەی حەبەكە خاو دەكاتەوە، بەجۆرێك تا پێنج هێندە زیاتر دەخایەنێت بۆ هەڵمژینی حەبەكان لەم دۆخەدا بە بەراورد بە دۆخی ڕاست، هەروەها توێژەران ئاماژەیان بەوە كردووە كە ڕێژەی شلە و گاز وخۆراك لە گەدەدا دەتوانێت كاریگەری لەسەر هەرسكردن هەبێت.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.