له ده‌ست پێكی وه‌رزی نوێی خولی یانه پله یه‌كه‌كانی ئیسپانیای ناسراو به لالیگا یانه‌ی ئۆساسۆنا له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی سیڤیای كرد‌و ئۆساسۆنا یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و یه‌كه‌م سێ خالی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئال سادار به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی نۆ ئیزكویل ئاڤێللا گۆلی یه‌كه‌می له سوودی خاوه‌ن مال تۆمار كرد‌و خۆشی خسته نێو دلی هانده‌رانی ئاماده‌بوو ، به‌لام ته‌نها دوای دوو خولهك رافائیل میر به تۆمار كردنی گۆلێك بۆ میوانه‌كان ئه‌نجامی یاریكه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه .
له گێمی دووه‌میش یاریزانانی هه‌ردوولا له هه‌ولی گۆرینی ئه‌نجامی یاری بوون له خوله‌كی حه‌فتاو چوار ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ئۆساسۆنا هه‌ژمار كرد‌و یاریزان ئیمار ئۆرۆز به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كرد‌و گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی به‌خشیه یانه‌كه‌ی به‌م ئه‌نجامه‌ش یاری كۆتایی پێ هات و ئۆساسۆنا یه‌كه‌م بردنه‌وه‌و یه‌كه‌م سێ خالی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا .
له‌لالیگادا ئۆساسۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سیڤیا تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.