Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 18:58

سەلمان رووشدی ناتوانێت قسە بكات و ڕەنگە یەكێك لە چاوەكانی لەدەست بدات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە جەیك سولیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا هێرشی سەر نووسەر سەلمان رووشدی بە " ترسناك" وەسف كرد.
جەیك لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "هەموومان دوعا دەكەین بۆ خێرا چاكبوونەوەی، هەروەها سوپاسی ئەو هاووڵاتیانە دەكەین كە بەو خێراییە بەهانایەوە هاتن.
هاوكات بریكاری سەلمان ڕوشدی ئاشكرای كرد كە ڕوشدی لەسەر ئامێری هەناسەدانە و ناتوانێت قسە بكات.
هەروەها گوتیشی: هەواڵەكە خۆش نییە و ڕەنگە ڕوشدی یەكێك لە چاوەكانی لەدەست بدات و جگەرەكشی زیانی پێ گەیشتووە.
پێشتر ئاژانسی "رۆیتەرز" لە زاری بریكاری سەلمان روشدییەوە بڵاویكردەوە كە ئەو نووسەرە نەشتەرگەری بۆ دەكرێت.
سەلمان ڕوشدی، ئێوارەی هەینی، لەكاتێكدا لەسەر شانۆی سیمپۆزیۆمێك بوو لە پەیمانگای ئەدەبی چاوتاوكوا لە شاری نیویۆرك لە ئەمریكا، هێرشی كرایە سەر.
سەلمان ڕووشدی لە 19ـی 06ـی 1947 لە شاری مومبایی هیندستان لەدایكبووە، كاتێك كتێبی (ئایەتەكانی شەیتان)ـی بڵاوكردەوە، دوای چەند مانگێك لە ئێران قەدەغە كرا و لەلایەن ئایەتوڵڵا خومەینی، ڕێبەری پێشووی ئێران فەتوای كوشتنی بۆ درا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.