له‌یاری جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا، هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی پاله‌وانی چامپیۆنز لیگ و ئه‌نتراخت فرانكفۆرتی پاله‌وانی یۆرۆ لیگ رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه.
یاریه‌كه به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ریال مه‌درید ته‌واو بوو، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه هه‌ردوولا به‌هێرش بردن ده‌ستیان به‌یاریكرد، فرانكفۆرت دوو ده‌رفه‌تی زێرینی بۆ ره‌خسا ، به‌ڵام كۆرتوای گۆلپارێزی به‌لژیكی یانه‌ی شاهانه پارێزگاری لهگۆلهكهی كرد.
دواتر یاریزانانی ریال مه‌درید باشتر ده‌ركه‌وتن و گوشاری زۆریان خسته سه‌ر گۆڵی فرانكفۆرت، له‌خوله‌كی سی و حه‌وت ئالابا به سوود وه‌رگرتن لهتۆپێكی كه‌ریم بنزیما گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ مێرنگی تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م ریاڵ مه‌درید بهگۆلێگ له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌گێمی دووه‌م هه‌ردوولا به‌ئومێدی گۆڵ تۆماركردن ده‌ستیان به‌یاری كرده‌وه، به‌ڵام یاریزانانی یانه‌ی شاهانه كۆنترۆلی یاریگایان كردبوو.
له‌خوله‌كی شه‌ست و پێنج كه‌ریم بنزیمای فه‌ره‌نسی گۆلی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆماركرد، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ته‌واو بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه یانه‌ی شاهانه بۆ پێنجه‌مین جار له‌مێژوو هاوشێوه‌ی یانه‌كانی بارسێلۆنا و میلان براوه‌ی نازناوی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا بوو.
ریاڵ مه‌درید بۆ پێنجه‌مین جار له‌مێژوویدا جامی سوپه‌ری ئه‌وروپای به‌ده‌ست هێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.