Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 13:13

دەیلی بێست: رووسیا تا ئێستا لانیكەم 100 ئەفسەری باڵای سەربازی لەدەستداوە

کوردستان TV
100%

بەپێی راپۆرتێكی ڕۆژنامەی دەیلی بێست، رووسیا تا ئێستا لانیكەم 100 ئەفسەری باڵای لەدوای داگیركردنی ئۆكرانیا لەدەستداوە ، تەنها لە دوو رۆژی رابردووشدا سێ ئەفسەری باڵای رووسیا كوژراون.
هەروەها شیكارییەكی هەواڵگری بەریتانیا كە لەم هەفتەیەدا بڵاوكرایەوە، ئاماژەی بەوە كردووە كە لە مانگی شوباتەوە تا ئێستا لانیكەم 10 ژەنەراڵی ڕووسیا لە بەرەكانی شەڕدا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی گوتەی گلێن هاوارد، سەرۆكی دامەزراوەی جەیمس تاون، پوتین ستراتیژێك دەگرێتەبەر كە هەوڵدەدات بۆ دۆزینەوەی ژەنەراڵێكی شەڕی سەركەوتوو،بەڵام خۆشبەختانە بۆ ئێمە تا ئێستا ژەنەڕاڵێكی نەدۆزیوەتەوە.
لە راپۆرتەكەی ڕۆژنامەی دەیلی بیست، ئاماژە بەوە كراوە كە پوتین پلانی داناوە بۆ دانانی رژێمێك كە لەلایەن مۆسكۆوە پاڵپشتی دەكرێت لە ئۆكرانیا و دەست بەسەر تەواوی ئەو وڵاتەدا بگرێت، بەڵام ئەمە بەدی نەهات.
هەروەها بەپێی زانیارییەكانی هەواڵگری بەریتانیا، پێدەچێت شكستەكانی سوپای ڕووسیا لە شەڕەكەدا بووبێتە هۆی ئەوەی زنجیرەیەك لە سەركردایەتی ڕووسیا دووربخرێنەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.