Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 01:37

ئایا خواردنی جگەر زیانی تەندروستی هەیە؟ ‌

کوردستان TV
100%

لەگەڵ ئەوەی نكۆڵی ناكرێ جگەری ئاژەڵ و پەلەوەر كۆمەڵێ سوودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، ڕێژەیەكی زۆز ڤیتامین B12ی تێدایە كە سودی هەیە بۆ زیادبونی خوێن و یارمەتی دروستبونی خرۆكە سورەكان دەدات و كاریگەری هەیە لەسەر بەهێزبونی قژو نینۆك، پارێزگاری لە ددانەكان و ئێسقان دەكات، بەهای خۆراكی بەرزەو دەوڵەمەندە بەپرۆتین كە ۲۸.۱۸٪ پرۆتینە.

بەدڵنیاییەوە زیانەكانی لە سودەكانی زیاترە، چونکە جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی ئاژەڵ یان پەلەوەرەكاندا، هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی كە دەدرێت بەئاژەڵەكە یان بۆ نمونە دەدرێت بە مریشكەكە تێیدا كۆ دەبێتەوەو بەمەش ژەهر لەلەشدا كۆدەكاتەوە، لەبەرئەوەی ڕێژەی پرۆتینی بەرزە لەناو لەشدا ترشی یۆریك درودست دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەی كۆلسترۆڵی بەرزەو خۆراكێكی گونجاو نی یە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە. پاشانیش بۆ ئەوانەی پەستانی خوێن یان هەیە زیانی هەیە هەروەها ڕێژەی ڤیتامی Aی بەرزە دەبێتە هۆی ژەهراوی بون بە زیادبونی ڕێژەكەی.

بۆیە پێویستە دڵنیا بین ئەو ئاژەڵە یان ئەو مریشكە ماوەیەكە هۆرمۆن و دەرمانی پێنەدراوە هەروەها جگەری بەستوی هاوردە نەبێت، چونكە ڕێژەیەكی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایە زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.