Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 18:36

بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێكی چینی تایوان دەست بەمانۆری سەربازی دەكات

کوردستان TV
100%

پەیامنێری ئاژانسی فرانس پرێس لە شوێنی مەشقەكەوە بڵاویكردەوە، دوای چەند ڕۆژێك لە مانۆڕە سەربازییە چڕەكانی چین، سوپای تایوان ئەمڕۆ سێشەممە دەستی بە مانۆڕێكی سەربازی بە تەقەی زیندوو كردووە.
گوتەبێژی سوپای هەشتەمی تایوان پشتڕاستی كردەوە كە مانۆڕەكان لە باشووری پارێزگای پینگتۆنگ بە تەقاندنی بڵێسەی ئاگر و تۆپخانە دەستی پێكردووە .
بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس، سوپای چین گەورەترین مانۆڕی سەربازی لە مێژووی خۆیدا ئەنجامداوە، فڕۆكە و كەشتی جەنگی و مووشەكی بالیستیكی كۆكردۆتەوە، لە چوارچێوەی ئەوەی كە شرۆڤەكاران بە هاوشێوەكردنی گەمارۆ و لەشكركێشی تایوانیان زانیوە.
جێگای ئاماژەیە پەكین سەردانەكەی چەند رۆژی رابردووی پیلۆسی ئیدانە كرد كە باڵاترین بەرپرسی هەڵبژێردراوی ئەمریكایە بۆ سەردانی تایوان لە ماوەی 25 ساڵدا، هەروەها زنجیرەیەك دانوستان و رێككەوتنی هاریكاری لەگەڵ واشنتۆن هەڵپەسارد بە تایبەت لە بوارەكانی گۆڕانی كەشوهەوا و بەرگری.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.