Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 03:37

ڕووسیا زانایەكی دیاری مووشەكی بە تۆمەتی خیانەت دەستگیر دەكات

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی رووسی "تاس" بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی رووسیا زانایەكی دیاری مووشەكیان بە تۆمەتی خیانەت دەستگیركردووە.
دكتۆر ئەلێكساندەر شێپلیوك، بەڕێوەبەری پەیمانگای سیبیریا بۆ میكانیكی تیۆری و كارپێكراو لە ئەكادیمیای زانستی ڕووسیا ،سێیەم زانای ڕووسییە كە لە هاوینی ئەمساڵدا بە تاوانی خیانەت دەستگیر دەكرێت.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری زانستی پەیمانگاكە، ڤاسیلی فۆمین، بە تاس-ی راگەیاندووە، شیپلیوك ڕەوانەی ناوەندێكی دەستبەسەركردنی پێش دادگاییكردن لە مۆسكۆ كراوە.
دەستگیركردنی ناوبراو دوای دەستگیركردنی ئاناتۆلی ماسلۆڤ، سەرۆكی توێژەری پەیمانگاكە لە 27ی حوزەیرانی ئەمساڵدا دێت كە تۆمەتبارە بە گواستنەوەی زانیارییە نهێنییەكانی پەیوەست بە مووشەكی هایپەرسۆنیك.
هەروەها لە 30ی حوزەیران زانایەكی دیكە بە ناوی دیمتری كۆلكەر، توێژەر لە پەیمانگای فیزیای لەیزەری سیبیریا لە ئەكادیمیای زانستی ڕووسیا كە تووشی شێرپەنجەی قۆناغی چوارەم بوو، دەستگیركرا و لەكاتی دەستبەسەركردندا گیانی لەدەستدا.
جێگای ئاماژەیە هێزە چەكدارەكانی رووسیا و چین و ئەمەریكا سەرقاڵی پەرەپێدانی مووشەكی هایپەرزۆنیكن كە لەڕووی تیۆریەوە دەتوانن بە خێراییەكی سەروو دەنگ بفڕن، توانای مانۆڕكردن و بەدەركردنی رادار و سیستمی بەرگری ئاسمانییان هەیە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.