Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:29

ڕاگەیەنراوی هاوبەشی ڕووسیا و تورکیا لەسەر کۆبوونەوەی نێوان پووتین و ئەردۆغان

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکی تورکیا ئەمڕۆ هەینی 05ـی 08ـی 2022 کۆبوونەوە، لەمبارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

ڤیلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا لە شاری سۆچیی ڕووسیا پێشوازی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کرد، دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوی هاوبەشی ڕووسیا و تورکیا هاتووە کە "هەردوو سەرۆک جەختیان کردەوە کە بەهەماهەنگی لەنێوان هەردوولا ڕووبەڕووی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەبنەوە لە خاکی سووریا."

ئەوەش خراوەتەڕوو کە "هەردوو سەرۆک جەختیان لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەسەر بنەمای متمانە کردەوە، بۆ جێگیرکردنی سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی."

لە ڕاگەیەنراوە هاوبەشەکە ئاماژە بەوەش دراوە کە "جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی ئیستەنبوڵ کراوەتەوە بۆ هەناردەکردنی گەنم لە ئۆکرایناوە بۆ بازاڕەکانی جیهان."

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.