Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 00:34

نوێترین ڕیزبه‌ندی هه‌فتانه‌ی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ هه‌ردوو ئاستی پیاوان و خانمان ڕاگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


یه‌كێتی تێنسی نێوده‌وڵه‌تی نوێترین ڕیزبه‌ندی هه‌فتانه‌ی یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ هه‌ردوو ئاستی پیاوان و خانمان ڕاگه‌یاند، له‌ ئاستی پیاواندا، یاریزانی ڕوسی دانیێل مێدڤێدێڤ پارێزگاری له‌ پێشه‌نگ كرد، مێدڤێدێڤ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی حه‌وت هه‌زارو شه‌شسه‌دو بیستوپێنج خاڵ له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت، ئه‌لیكسه‌نده‌ر زڤیرێڤی ئه‌ڵمانی له‌ پله‌ی دووه‌م دایه‌و ڕافائێل نادالی تێنسزانی به‌ناوبانگی ئیسپانیش له‌ پله‌ی سێیه‌م دێت.
 لای خۆشیه‌وه‌ كارلۆس ئه‌لكارازی ئیسپانی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان، هاوكات نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی خۆی گه‌یانده‌ پله‌ی شه‌شه‌م و كاسپێر ڕوودی نۆروێژی له‌ پله‌ی حه‌وته‌م دێت.
له‌ ئاستی خانمانیشدا، ئیگا سویاتێكی پۆڵه‌ندی پارێزگاری له‌ پێشه‌نگ كردو ئانێت كۆنتاڤیتی ئیستۆنیش له‌ پله‌ی دووه‌م دایه‌.
 


 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.